قائیمقامی شارەزوور هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان

شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ




ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری  15/3/2018 لە ناوەندی هەڵەبجەی تازە و ناحیەی وارماوا سەر بە قەزای شارەزوور دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری دەستی پێکردووە و قائیمقامی شارەزووریش هۆشداری بە هاوڵاتیانی دەدات و دەڵێت، “دانانی جۆزەکە بڕی 13 هەزار وەردەگیرێت و هەرکەسێک زیاتر لەوبڕەی داواکرد ئاگەداری لایەنە پەیوەندی دارەکان بکەنەوە “.



ڕزگار غەفور، قائیمقامی قەزای شارەزوور لە لێدوانێکیدا بۆ “شارەزوور نیوز” وتی، “ڕۆژی  پێنجشەممە لیژنەکان دەستیان کردووە بە دانانی جۆزه بۆ ناحیەی نێوەندی هەڵەبجەی تازە و ناحیەی وارماوا و داواکارین لە هاوڵاتیان هاوکاری تیمەکان بن بۆ ئەوەی کارەکان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت “.

سەبارە بەدەنگۆی وەرگرتنی زیاتر لەو بڕەی دیاری کراوە بۆ دانانی جۆزەکە وتیشی، “ئێمە داوادەکەین کە هە کەسێک زیاتر لە بڕی 13هەزار لێ وەرگیرا ئەوا بەزوترین کات پەیوەندی بەلایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بکات”.

سەبارەت بە چۆنێتی دانانی جۆزەکە ئاماژەی بەوەشکرد، “دانانی جۆزەکە بەشێوازی فۆڕم دابەشدەکرێت “.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *