ناحیەی وارماوا (زەڕایەن)بڕی ١٣هه زار دینارلەهه رماڵێک وەردەگیرێت

  1. شارەزوورنیوز:کاروان کریم
  2. دوابەدوای ئەوەی ژمارەیەک لەسەرجەم چین وتوێژەکانی قەزای شارەزوور داوایان لەقایمقامی سنورەکە کردبە مەبەستی داواکاری جۆزەی ١٦ئەمپێری بۆسەرجەم ناحیە وگوندەکانی سنورەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆلەسنوری ناحیەی وارماوا پڕۆسەکە دەستی پێکرد
  3. جەمال عەلی لێپرسراوی فرۆشتنی وزەی کارەبای وارماوالە لێدوانێکیدا تایبەت بە شارەزوور نیوز ڕایگەیاند ” ئێمە سەرەتا هەستاین بەدانانی تەختەکان و ئێستاش دەستمان کردووە بەدانانی جۆزەکان و بەرانبەر دانانی جۆزەکان بۆ هەرماڵێک( 13 ) هەزار وەردەگرین، تاکو کارەکان تەواو نەبێت ناتوانین کارەبا هەڵبکەینەوە بەپێی ئەو سیستەمە دەبێ ڕاپۆرتی کۆتایی پێشکەش بەبەڕێوەبەرایەتی بکەین.
  4. جەمال عەلی وتیشی ” لە فیدەری (13 ) وە دەستمان پێکردوە کە نزیکەی 900 ماڵ دەبێ و لەئێستادا 14 لیژنەمان دەست بەکار بوون و بۆهەر لیژنەیەک 25 ماڵیان لەئەستۆدایە و واتە لەڕۆژێکدا 350 ماڵ تەواو دەبێت ، ڕەنگە لەماوەی 3 ڕۆژدا تەواو ببێت.
  5. وتیشی ” قسەیەک کراوە لەسەر ئەوەی کەدانانی جۆزەکان بۆ ماڵە شەهیدەکانی دەستی داعش بێ بەرانبەر بێت بەڵام هێشتا دڵنیاییمان وەر نەگرتووە لەو بارەیەوە ، ئەوە دەبێت ڕێکەوتن لەنێوان قایمقامیەت و کۆمپانیاکەدا بکرێت ، کە کۆمپانیاکە ڕەزامەندی دەربڕی ئەوا ئێمەش ڕێکارەکان جێبەجێ دەکەین
  6. ئەمە لەکاتێکدایە کارەبای نیشتیمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە هاوڵاتیانیش بەئومێدی ئەوەی لەم پڕۆسەیەدا ماوەی پێدانی کارەبایان بۆدرێژبکرێتەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *