لەلایەن ڕێکخراوێکەوە لە قەزای شارەزوور جل و بەرگی گەنجان بەدیار و بێ بەرامبەر دابەشدەکرێت

ڕێکخراوی تەژنە کە ڕیکخراوێکی ناحکومیە و ئامانجی گرنگیدانە بە تواناکانی گەنجان و کاری خێرخوازی لە تازەترین چالاکیاندا هەڵدەستن بە دابەشکرنی جلی گەنجان بۆ دانیشتوانی قەزای شارەزوور 
دەقی بەیانامەکەیان :-
 دڵخۆشی ئێوە،جەژنی ئێمەیە
ڕێکخراوی تەژنە ڕۆژی ھەینی١٧ /٨ / ٢٠١٨  کاتژمێر ٤ ی ئێوارە،جلوبەرگی ١٥٠ گەنج بەدیاری و بێ بەرامبەر ، بەسەر گەنجانی سنوری قەزای شارەزوور و دەورووبەریدا دابەشدەکات.
تێبینی:
•تەواوی ئەندامانی ڕێکخراوی تەژنە و ھەر بەڕێزێکی دیکە ئاگاداردەکەینەوە،کە لەوڕۆژەدا بەھەموو شێوەیەک وێنەگرتن قەدەغەیە و ڕێگەپێنەدراوە.
•شوێن: بینای ڕێکخراوی تەژنە،بازاڕی ھەڵەبجەییەکان بەرامبەر دەرمانخانەی شیان.
•کاتژمێر: ٤ ی ئێوارە.
•تکایە ھاوکارمانبن لەبڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە،تاوەکو زۆرترین کەس سوودمەندبێت.
بۆھەرزانیارییەکی دیکە پەیوەندی بکەن بە
ژ.م  ٠٧٥٠١٥٨٦٠٨٠

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *