ئامادەکردنی کەویار موستەفا
نەخۆشخانەی شەهيد ڕەئوف بەگ لە قەزاى شارەزوور بەدەست چەند كيشەوە دەناڵێنيت.
نەخۆشخانەی شەهيد ڕەئوف بەگ كە24 كاتژمێر كراوەيە لە قەزاى شارەزوور چەند كيشەو گرفتى هەیە
ڕێبین حسین (بەڕێوەبەری بەشی کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ ) بە شارەزوور نیووزى راگەياند : نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ لەکۆمەڵێ بنکە و مەڵبەندی تەندروستی پێکهاتووە لەڕووی ئیداریەوە سەر بە نەخۆشخانەکەن ژمارەی کارمەندی تەندروستی و ئیداری نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ تەنها 172 کارمەندە بەڵام ژمارەی کارمەندانی تەندروستی قەزای شارەزوور بە سەرجەم بنکە و مەڵبەندەکانەوە بریتیە لە 372 کارمەند کەدابەش بوون بەسەر بنکە و مەڵبەندەکان لە قەزا و ناحیە و گوندەکانی سنورەکە .
وتيشى:- بەپێی ئەو فەرمانە کارگێڕیانەی دیاری کراوە دەبێت هەر کارمەندێک 144 کاتژمێر دەوام بکات لە مانگێکدا بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە دەوام کەم کراوەتەوە .
ناو براو وتيشى:- ساڵی 2016 نزیکەی 75,000 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووە بەڵام ساڵی 2017 نزیکەی 88,011 نەخۆشمان هەبووە ، ئەو دەرمان و پێداویستییە پزیشکیانەی کە هەیە ساڵانی ڕابردوو %17 لەسەر بوجەی حکومەتی عێراقی و وەزارەتی تەندروستی ئەکڕان کە نزیکەی200 بۆ 300 تەن دەرمان و پێداویستی ئەبوون بەڵام بەهۆی ئەو وەزەعە سیاسیەوەی کەهاتووە ئەوە نزیکەی3 ساڵە حکومەتی عێراقی بەشی پێویست دەرمان و پێداویستی پزیشکی نانێرێت وە ئێمە مانگانە بای 20 ملیۆن دینار دەرمان ئەکڕین کە ئەو بڕە پارەیەش زۆر کەمە چونکە دەرمان گرانە بۆیە زۆربەی کات کێشەی دەرمان لەهەموو نەخۆشخانەکان هەیە کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە خەڵکی زیاتر ڕوو لەنەخۆشخانەکان دەکەن.
هەروەها وتى:- دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی مانگی 11ی ساڵی پار زەرەر و زیانێکی زۆر بەر نەخۆشخانەکە و قاوشەکان کەوتوە کە سەقفەکان لەزۆربەی ژورەکانماندا دڵۆپە ئەکات و زۆربەی قاوشەکان زیانیان بەرکەوتووە 9 لیژنە سەردانیان کردوین کەتێیاندا ڕێکخراوە بیانیەکان و لیژنەی خودی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراقی تێدابووە و زەرەر و زیانەکەیان بە200ملیۆن دینار تەخان کردووە و کراوە بە پڕۆژە بەڵام هەتا ئێستا هیچیان بۆ نەکردووین .
ڕاشى گەياند :- باوەڕناکەم بیناکە بەرگەی حاڵەتێکی دیکەی بومەلەرزە بگرێت کە 3 جار داوامان بەرزکردوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و وەزارەتی تەندروستی بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامیان نەداوینەتەوە و هەر ئەڵێن چاوەڕوانی ئەنجامی لیژنەکانبن
.