سەرۆکی نوێی شارەوانی شارەزوور لە ریگەی شارەزوورنیوزەوە پەیامی دەگەیەنیت بە هاولاتیان بەهۆ دەست بە کاربوونیەوە

سەرۆک شارەوانی نوێی قەزای شارەزوورسالار احمد  بەم جۆرە پەیامی خۆی دەگەیەنێت بە هاولاتیان بەهۆی دەستبەکاربونیەوە لە ڕێگەی سایتی شارەزوور نیوزەوە پەیامی من بۆ خەڵکی قەزای شارەزوور ئەوەیە
من خەڵکی ئەم شارەم لە پێناوی خزمەتی شارە گەڕاومەتەوە و پشت بەخواو بە پشتیوانی ھەموو لایەک کاردەکەین بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاریەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان لەوانە تەواوکردنی کۆنکرێت و قیری ئەو کۆڵانانەی کە تەواو نەکراون و فراوانکردنی ڕێژەی سەوزای و دروستکردنی ڕەمزێک بۆ قەزاکە و چارەسەرکردنی دیاردەی ئاژەڵداری و ڕێکخستنی ناو بازاڕەکان و تەملیک کردن و چارەسەرکردنی ئەو ماڵانەی بە زیادەڕەوی دروست کراون و لەگەڵ چارسەر کردنی موڵکایەتی ھەردوو بازاڕەکە و چەندین پرۆژە و کاری تر کە دیارە ئەم جۆرە کارانە بەھاوکاری و پشتیوانی ھەموو لایەک بەدی دێت چاوەڕێی پشتیوانی ھەموو لایەکم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *