بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند : بەتۆمەتی پیسبوونی ژینگەو بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش کارگەیەکی سنووری عەربەت سکاڵایی یاسایی لەدژی ئەنجامدرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە “مەفرەزەکانی (بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت) بەفەرمانی ئەفسەری بنکەکەیان و بەئاگاداری بەڕێز بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیمان و بەڕێوبەری ناحیەی عەربەت شەو و ڕۆژ ماندوونەناسانە لەگەڕان و پشکنین و بەدواداچوونی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو بۆنەی کە لەهەوادا بڵاوبووەتەوەو بووە بە هۆی بێزارکردنی خەڵکی سنوورەکانی (قەزای هەڵەبجەی تازە) و ( ناحیەکانی عەربەت و زەڕایەن ) و دەوروبەریان .
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە هاوکات بەدواداچوون بەردەوامە سەبارەت بەو کۆمپانیا و کارگانەی تر لە سنورەکەدا کە هۆکارن بۆ بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش و پیسبوونی ژینگە .