قایمقامیەتی شارەزوور چەند بڕیارێک نوێ دەردەکات .


ڕاپۆرت : کاشان قادر

لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی قەزاکە قایمقامی شارەزوو چەند بڕیارێک دەردەکات .
بڕیاردرا بە کردنەوەی بنکەی تەندروستی زمناکۆ لە ڕۆژانی ١شەمە و ٤ شەمە وە ئەو ھاوڵاتیانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە ئەتوانن سەردانی نەخۆشخانە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی دەرمان بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان ،

ھەروەھا بنکەی تەندروستی شەھید چیا لە ناحیەی وارماوا ڕۆژانە کراوە ئەبێت بۆ بینینی سەرجەم نەخۆشەکانی قەزاکە بە گشتی.

ھەروەھا ئەم دەرمانخانانە ڕۆژانە دوای نیوەڕوان کراوە ئەبن بەڕووی ھاوڵاتیان

ــ دەرمانخانەی (لارا) لە بازاڕی ھەڵەبجەییەکان .

ــ دەرمانخانەی (بەھەشت) لە ناحیەی وارماوا.

ــ دەرمانخانەی (ساوێن) لە بازاڕی ھەڵەبجەییەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *