بە بڕیارێک نۆرینگە داخراوەکانی سنوری قەزای شارەزوور دەکرێنەوە .


شارەزوورنیوز؛ناوەندی هەواڵ

لەماوەی ڕابردودا بە بڕیاری قائیمقامی شارەزوور بەشێک لە نۆرینگەکانی سنورەکە داخرا بۆ ئەوەی قەرەباڵخی لە نۆرینگەکاندا نەبێت ، ئەمەش ناڕەزایەتی خاوەن نۆرینگەکان و هاوڵاتیانی لێکەوتوەو قەرەباڵغی زۆر لەدەرمانخانە کراوەکاندا دروست بوو بوو.
بەپێی ڕێنمایەکان و ئەو دەسەڵاتەی بە قائیمقامی قەزاکە دراوە و لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و دروستنەکردنی قەرەباڵغی و چونەدەرەوەیان لەقەزاکە بەمەسەتی دەرمان کڕین ، بڕیاریاندا بەکردنەوەی سەرجەم دەرمانخانە و نۆرینگەکانی قەزاکە

کردنەوەی نۆرینگەکان پێویستی بە ڕێکخستن هەیە بۆ ئەم مەبەستە (د.ئاگرین عمر حسن) سەرپەرشتی ئەم کارە دەکات، بە دانانی خشتەیەکی تایبەت بە نۆرینگەکان بەچاودێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی
داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لەماڵەکانیان بمێنەوە و لە کاتی پێویست نەبێ سەردانی نۆرینگەکان نەکەن.
سەبارەت بە کاتی کردنەوەی نۆرینگەکان : لە کاتژمێر ١ پاش نیوەڕۆ بۆ ١١ شەو دەکرێتەوە، پێویستە رەچاوی ئەوەبکرێت قەرەبالغی درووست نەبێت.


وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *