بەشی هاتووچۆی قەزای شارەزوور جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

داوا لە جوتیارانی سنوری قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن دەکەین بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و شۆفێران و  هاوڵاتیان پابەندی یاسا وڕێنمایی و هێماکانی هاتووچۆبن ، لە ئێستادا که وەرزی دروێنەیه و سنورەکەشمان ناوچەیەکی فراوانی کشتوکاڵیه بۆیه ساڵانه کارەساتی دڵتەزێن ڕوودەدات  بەداخەوە که هۆکارەکەی گوێ نەدانی براجوتیارەکانه به یاسا و  ڕێساکانی هاتووچۆ بۆیه داواکارین له شۆفێرانی ئازیز پابەندی ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە بن ،  به پێچەوانەوە مەفرەزەکانمان به (شەو و ڕۆژ ) لە ناو شار و دەرەوەی شار هاتووچۆ  دەکەن و لێپرسینەوەی  یاسایی دەکەن بەرامبەر ئەو شۆفێرانەی که سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆ دەکەن .

یەکەم: بە هیچ شێوەیەک تراکتۆر ڕێگای پێ نادرێت بەبێ لایتی پێشەوە و دواوە لەسەر شەقامەکان هاتووچۆ بکات ، به پێچەوانەوە دەستیبەسەردا دەگیرێت .

دووەم: سەرجەم تراکتۆرەکان پێویسته فسفۆڕ بۆ عەرەبانەکان دا بنێن .

سێیەم: لە کاتی گواستەوەی دەڕاسەکان پێویسته بە فلات بگوازرێنەوە نابێ شەقەمەکان بەکاربهێنن ، لەبەرئەوەی شەقامەکان یەک سایدیدوو ئاراستەن ئەمەش ئاستەنگی هاتووچۆ دروست ئەکات و کارەساتی جەرگبڕ دروست ئەکات.

چوارەم: لەکاتی گواستەنەوەی بەرهەمەکانیان پێویسته بارەکانیان داپۆشن بۆئەوەی شەقامەکان بە کا و کۆتەڵی بەرهەمەکانیان پیس نەبێت ومەودای بینین کەم نەبێتەوە .

هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک دەخوازین و پابەندبونتان بەرز دەنرخێنین .

بەشی هاتووچۆی قەزای شارەزوور

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *