قورئان کەپەیامی خوایە بۆ ئێمە لە (6236) ڕستەو ئایاتی درێژو کورت پێمان دەڵێت کە:
ئایندار واتە ئەو کەسەی پەیوەندی نێوان خۆی و خوای ڕاستەقینەی گرێداوەو بەڕاستی بەئاگایە لەئاست ئەرک و مافی لەژیانکردنیسەرزەوی، ئیمانیش بناغەی ئاینداریە و بەبێ ئیمانی ڕاستەقینە هیچ کەسێک ئاینداری ڕاستەقینە نیە و سەری لە کوفر یان نیفاق و دووڕییدەرئەچێت.
سێ موژدەی خۆش بۆ ئەو ئیماندارانەی کە خەتمی قورئان دەکەن
سەرەڕای ئەو موژدە زۆرانەی کە لە قورئان و فەرموودەکاندا دەربارەی فەزڵ و خێر و پاداشتی قورئان خوێندن هاتوون لێرەدا سێ موژدەتانپێ دەڵێم دەربارەی خەتمی قورئان.
١-بە بەڵگەی فەرموودەی صەحیح خێر و پاداشتی خوێندنەوەی یەك پیتی قورئان بە (١٠ چاکە) دەنووسرێت لای خوا ، کەواتە بە گوێرەیواتای فەرموودەکە ، مادام قورئان لە ٣٢٣٦٧١ پیت پێکهاتووە ، کەواتە ئەم ژمارەیە لێکدانی (١٠)ەی بکە دەکات ٣ملیۆن و ٢٣٦هەزار و ٧١٠واتە هێندەی پاداشتی کردنی ٣٢٣٦٧١٠ چاکەت بۆ دەنووسرێت بە ئەنجامدانی خەتمێکی قورئان ، بەڵام لە ڕەمەزاندا پاداشتەکەی گەلێكلەمە زیاترە .
٢-بە بەڵگەی فەرموودەیەکی پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم کە دەرەجەکەی لە حەسەن کەمتر نیە ، ئیماندار لە کاتی تەواوکردنی خەتمیقورئاندا (يصلون عليه ستون ألف ملك)
واتە : (٦٠ هەزار) فریشتە دوعای خێری بۆ دەکەن.
٣-عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود خوای لێ ڕازی بێت کە یەکێکە لە زاناکانی ئەصحابە لە بواری قورئاندا فەرموویەتی : ئیماندار لە کاتیتەواوکردنی خەتمەکەیدا (خەتمی قورئان)
دوعایەکی قبووڵی بۆ هەیە (واتە یەك دوعای بە تەواوی قبووڵ دەبێت ) وتەکەی ئیبن مەسعوود تەواو بوو ، ئەمە واتای ئەوە نیە کە دوعاکانیتری قبووڵ نابێت ، بەڵکوو واتای ئەوەیە کە بەدڵنییایەوە یەك دوعای قبووڵ دەبێت .
لەم مانگە پیرۆزە گەر ناتوانی چەند جارێک خەتمی بکەی تەنها یەک جار قورئانی پیرۆز خەتم بکەن لەبەر ئەم پاداشتە گەورەو زۆرانەخۆتان بێ بەش مەکەن خوا یارمەتیدەری هەمولایەک بێت ان شاء️ اللّٰه.
ـ ئەو کەسانەشی قورعانی پیرۆز نازانن بخوێننەوە
یان ناتوانن خەتمی بکەن ئەتوانن ئەمەیان پێ بڵێن و فێریان بکەن ،بەوهۆیەوە چەن جار ئەو کەسە سوڕەتەکە بخوێنێت ئەوەنە خێر بۆتۆشئەنوسرێت ٳن شاءاللە سورەتەکەش سورەتی (الاخلاص)ه ،کارێکی ئاسان پاداشتێکی زۆر بیکە بە بەرنامەی ڕۆژانەت:
-سێ جار خوێندنی سوڕەتی (الاخلاص) پاداشتەکەی
وەک ئەوەیە خەتمی هەموو قورئانت کردبێت.
-دە جار خوێندنی سوڕەتی (الاخلاص) پاداشتەکەی
قەصرێکە لەبەهەشت.
ئامادەکردنی : ئارەزوو کەریم
سەرچاوە: دكتور عبدولواحيد /لەبەرکردنى قورئانی پیرۆز