هەموومان قژمان دەوەرێت و ئەمە حاڵەتێکی ئاساییە، بەڵام ئەگەر لەناکاو وەرین و تەنكبوونەوەی قژ لەماوەیەکی کەمدا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ مەترسییەك و دەبێت سەردانی پزیشك بکرێت.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ” webmd ” ئاماژەی بە هەشت هۆکار کردووە بۆ وەرینی قژ کە وادەکەن لەماوەیەکی کەمدا تەنك ببێتەوە، هۆکارەکانیش ئەمانەن:
١. ئەنجامدانی نەشتەرگەری
٢. منداڵبوون
٣. جیابوونەوە یان لەدەستدانی کار
٤. تووشبوون بە تای توند
٥. چاكبوونەوە لە نەخۆشییەکی قورس
٦. نەخۆشی دەردەڕێوی.
٧. بەکارهێنانی هەندێك دەرمان.
٨. کەمی ئاسن و ڤیتامین A لە جەستەدا.