دیجا ڤۆ وشه‌یه‌کی فه‌ره‌نسیه‌و به مانای ” پێشتر ڕوی داوه ” دێت ،( already seen ڕوودانی دووبارە) هه‌ستی هۆگری بونه به شتێکهوهکه وا دائه‌نێی ئه‌م شته وانه‌بووه ؟؟ کاتێک لە ناوەڕاستی گفتوگۆیەک یان چالاکیەکدایت، لەناکاو،هەست دەکەیت کە پێشتر بەتەواوی هەمانکارت کردووە.
دکتۆر خوری فەڕنسی دەڵێت: “دیجا ڤو هەستێکی درۆینەی ئاشنابوونە”. “مێشکت هەستێک دروست دەکات وەک ئەوەی پێشتر دۆخێکیدیاریکراوت هەبووە، بەڵام نا‌توانیت لە یادەوەریت وەریبگریتەوە و نا‌توانیت دۆخی ڕاستەقینە دەستنیشان بکەیت.”
بۆ نمونە کاتێک :
بۆ یه‌که‌م جار له ژیانتا سه‌فه‌ر ده‌که‌یت بۆ شوێنێک و ده‌چیته چێشتخانه‌یه‌ک و له‌سه‌ر مێزێک داده‌نیشیت له‌گه‌ڵ هاوڕێکانتا و خواردن دهخۆنوه قسه‌و باس له‌سه‌ر شتێک ده‌که‌ن ، له‌پر هه‌ست و شعورت پێت ده‌ڵێت که تۆ پێشتربهم شوێن و مه‌وقیفه‌دا تێپه‌ڕیویت پێشتر، هه‌مان شوێن وهه‌مان چێشتخانه‌و هه‌مان خواردن و وه هه‌مان ئه‌و شته‌ش که باستان ده‌کرد وه هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی له ده‌ورتن وا ده‌زانیت پێشتر رویان داوه ،به‌ڵام له‌کوێ ؟ که‌ی ؟ بیرت ناکه‌ویته‌وه !! هه‌ر ئه‌وه‌نده نیه به ته‌نها ، به‌ڵکو بیرت ده‌که‌ویته‌وه که له ماوه‌ی چه‌ند سانیه‌ی داهاتودا ” شتێکدهکهوێت یان که‌سێک له‌و شوێنه‌دا تێپه‌ر ده‌بێت یا هه‌ر روداویکی تر ” ڕو ده‌دات وه پاش ماوه‌یه‌کی که‌م ئه‌و روداوه ڕو ده‌دات .
گریمانه‌کان بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رکه‌وتانه :
شیکه‌ره‌وه ده‌رونیه‌كان وا له دیجا ڤۆ ده‌ڕوانن که بۆچونێکه له‌سه‌ر حه‌زێکی زۆر بۆ دوباره‌کردنه‌وه‌ی کاره‌کانی پێشوو به‌ڵام دکتۆره‌کان دهڵێنئهم حاڵه‌ته به‌هۆی ڕودانی ” یه‌ک پێ نه‌گرتنی شتی جیاواز ” واته مێشک هه‌ندی شت ده‌کات که یه‌ک ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کان ، ئه‌مه‌ش والهمێشک ده‌کات هه‌ڵه بکات له هه‌ست کردن له نێوان ئێستا و ڕابردوودا وه ئه‌و زانایانه‌ی له بواری سروشتی مرۆڤدا کار ده‌که‌ن ده‌ڵێن دیجاڤو په‌یوه‌ندی به ئه‌زموونی ژیانی ڕابردووه‌وه هه‌یه که تێیدا ژیاوین پێش هاتنمان بۆ ئه‌م ژیانه‌ی ئێستامان له خودی خۆماندا !! له جیهانداتاکو ئێستا ئه‌م حاڵه‌ته ” دیجا ڤۆ ” هه‌ر له گریمانه و بۆچوندا ماوه که هه‌ندێ شیکردنه‌وه به حاڵه‌ته‌که ده‌ده‌ن وه هیچ کام له‌و گریمانهوبۆچونانهش نا‌توانیت به ته‌واوی و به شێوه‌کی بنبڕ پشتیان پێ ببه‌ستی چونکه هه‌ر یه‌کێکیان دژی ئه‌وی تریانه …
ئایا déjà vu ئاساییە یان نامۆیە؟
شتێکی نامۆ نییە یان لە بنەڕەتدا ناتەندروست نییە کە جارجارە ئەزموونی déjà vu بکەیت. ئەگەری زۆرە بەسەر ئەو کەسانەدا ڕووبدات کەتەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ ساڵدایە، و ئەگەری تووشبوونت بەو شتە وردە وردە کەم دەبێتەوە لەگەڵ تەمەنتدا. هەروەها گریمانەکانی ئەمحاڵەتە دەڵێن زیاتر لە ئێواران و لە کۆتایی هەفتەدا ڕوودەدات بە بەراورد بە ڕۆژانی تر.
لەم حاڵەتەدا دەتوانی یارمەتی خۆت بدەیت :
وشەکان بەبیر خۆت بهێنەوە.
ئەو شوێنانە لەبیر بکە کە چوویتە.
مرۆڤەکان بناسن.
لە زمان تێبگە.
هەست و سۆزی کەسانی تر لێکبدەرەوە.
ئامادەکردنی : کەژان سەلیم
سەرچاوە : Cleveland Clinic