گەڵامێو ئەو خواردنە بەهاریەی کە لە کوردستان وبەشێکی زۆری وڵاتانی ڕۆژهەڵات ، بۆ دروستکردنی یاپراخ بەکاردەهێنیت و خواستێکی زۆری لەسەرە .
سودە تەندروستیەکانی گەڵامێو
– بەرگری جەستە بەهێز دەکات ، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە
– یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات ، تەندروستی ڕیخۆلەکان دەپارێزێت و ڕێگری لە قەبزی دەکات .
– هەرسکردنی خۆراک ئاسانتر دەکات ، ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە ، یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و ددانەکان دەدات .
– لە لایەکی دیکەوە گەڵامێو دەوڵەمەندە ، بە ترشە چەوری بەسوودە وەک ، ئۆمیگا سێ کە بەسوودە بۆ لەش و قژ و پێست .
– کانزا بەسوودەکانی وەک کالیسیۆم و مەگنسیۆم زۆر گرنگن بۆ ئێسک و ماسولکەکانی لەشی مرۆڤ
– گەڵامێو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی (A,H,B6,K) ، ڤیتامین K یارمەتی لەش دەدات کاتێک تووشی خوێن بەربوون یان برینێک دەبێت ،ڕێگا نادات خوێنیکی زۆر بڕوات.
ئامادەکردنی : نیگا عەلی
سەرچاوە : feel food foodi.net