خەو- ژيان زنجيرەى يەك…
ھەبوونى كێشە لە خەودا پێنج ھێندە مەترسيەكانى جەڵدە زياد دەكات
پرخەپرخ- حيلكەحيلك- ھەناسەبركێ- خەو لە ڕۆژدا، ھەڵسان لە شەواندا، خەو زۆرى يان كەم خەوى. ئەمانە ھەمووى بەلايەنى كەمەوەپەيوەستە بە ھەبوونى كێشەى خەوەوە يان دەبنە ھۆى دروستبوونى كێشەى خەوەوە و دەبنە ھۆى مەترسى بۆ جەڵدە.
لە توێژينەوەيەكى نوێى گۆڤارى تەندروستى(human health journal)ى سەر بە (CNN)دا، ھاتووە كە تا زياتر كێشەى خەوت ھەبێتمەترسى جەڵدەست زياترە.
ھەبوونى پێنج لەم نيشانانە لە تۆدا مەترسى جەڵدەت زياتر لەسەرە وەك لەو كەسەى كەنيشانەكانى تێدا نيە.
( كەم خەوى- زۆر خەوى- خواردنى خۆراكە نا تەندرووستەكان- خواردنەوەى كحول- ھەبوونى نەخۆشى درێژخايەنى دەروونى).
لە دۆزينەوە تازەكان و لێكۆڵينەوەكانى پێشودا ھاتووە كە خەوى ناتەندروست بە بەرزى فشارى خوێن و ناچوستى دەمارەكانى خوێنەوەدەبەسترێنەوە و پێكەوە ناويان دەھێنرێن كە ھەموويان ھۆكارى مەترسين بۆ جەڵدەى مێشك.
كەم خەوى فشارى ئاسايى خوێن تێكدەدات و دەبێتە ھۆى كەمترناردنى خوێن كە ئەم كورت ھێنانە سەردەكێشێت بۆ نەخۆشى درێژ خايەنى(دابەزينى فشارى خوێن)
لە توێژينەوەيەكى ماوە درێژى گۆڤارى(H-HJ) كە ٤،٨٠٠ كەس بەشداريان تێداكردوە و مێژينەيەكيان لە جەڵدەدا ھەبووە
كە لەو ژمارە بەشداربووە نزيكەى١،٨٠٠ كەسيان جەڵدەى مێشكى جۆرى (ischemic stroke) ھەبووە كە، ئەميش بەھۆى تۆپەڵبوونىخوێن لە يەكێك لە خوێنبەرەكانى كە بۆ مێشك دەڕۆن دروست دەبێت.
وە ٤٣٩ نەخۆشيتريش توشى كزە خوێن بەربوونى مێشك بووبون.
ئەوەى جێگەى سەرنج بوو سەرجەم ئەم نەخۆشانە كێشەى خەوى ماوە درێژيان ھەبووبوو لە تەمەنى لاوێتيدا.
زۆر ھۆكارى ھەيە بۆ جەڵدە لەوانە، زۆر خواردنەوەى ماددە كحوليەكان، خەمۆكى ماووە درێژ، نەخۆشيە دەماريەكان، ھەڵكشانىتەمەن…ھتد.
بەڵام ناتەندرووست خەوى شەوانەى لاوان و پێگەشتووان وردە وردە خەريكە سەر دەكێشێت بۆ زۆر نەخۆشى دەروونى و جەستەى. توێژەرانو زانايان ئامۆژگاريمان دەكەن بەرێكخستنەوەى خەوەكانمان بۆ ئەوەى دروبين لە جەڵدەى مێشكو نەخۆشيە پەيوەستەكان بە خەوەوە.
ــ شازاد عارف