سڵاو دایە شەریفە هەموومان ڕامینین بۆتۆ
خەزانی سروشتی هەمیشە لە 21/9 دا دەبێت بەڵام بەداخەوە خەزانی ڕۆحی لاوەکانمان پاییزی پێش خست لەم نزیکانەدا گەڵای تەمەنی ڕامین حسێن پەناهی دەوەرێت ( بە گوێرەی ووتەی بنەماڵەکەی ) بەڵام بەزیندوویی لە ناو ناخی تاک بەتاکی هەمو مرۆڤێکی ئازادی خوازدا دەمێنێتەوە , بەچاو گێڕانەوەیەکی خێرا بە مێژوی کورددا پڕ بووە لە ئازار و ناسۆر بەهۆی دوژمنە دڕندەکانەوە لاوێک داوای ئازادی و دادگەری و مافی گەلەکەی دەکات تەنها دەڵێت باوەک هەمو مرۆڤەکانی دونیا ئێمەش یەکسان بین نەک لەبەر جودایی زمان و نەتەوە کونجی زیندانەکان بکەنە کۆشک بۆمان و پەتی سێدارەش هەمیشە دەست لەملانمان بێت بەداخەوە گەلێک کە چەندین ساڵە بەهۆی بەرژەوەندی داگیرکاری و زلهێزەکانی دونیا دابەشکرا و وەک پارویەکی چەور بەخشرا بە کۆمەڵێک کە لەڕوکەشدا مرۆڤن بەڵام لەناخدا دڕندەن هەمیشە هەوڵیان داوە لاوەکان بەهەر هۆکاریک بیت و بەهەر میکانیزمیک بێت بکەنە قوربانی و نەهێڵن سەروەتی مرۆیی لەناو کورددا گەشە بکات بەڵام مێژوو شاهیدە ئەم گەلە نە بە ئەنفال و کۆمەڵکوژی و زیندان و کیمیاباران و ڕاگواستن و ئاوارە بوون لەناو نەچوو لەناویش ناچێت و چۆکی دانەدا و چۆکیش بۆ هیچ کەس دانادا بەلەسێدارەدانی ئازادی خوازەکانی ڕۆژێک دێت کە بەرهەمی خوێنی ئەم لاوانە دەبیتە هۆی سزادانی هەموو دەستە چەپەڵە داگیر کارەکان
لێرەوە داوا لەهەموو ئازادی خوازانی دونیا دەکەم بێنە سەر خەت تا لەسێدارەدانی ڕامینەکانی زیندان ڕاگرن و شکۆ بۆ مرۆڤایەتی بگێڕنەوه بێدەنگی لەم تاوانە شەریکی تاوانە لەکاتێکدا دەسەڵاتی هەبێت و بەرگری نەکات .
دایە شەریفە تۆ شەریفیت لە پەروەردە و گەورەکردن و ئارام گرتنت لەپێناو ئەو هەمو ئازارەی دەیچێژیت چونکە سات بەسات لەمەرگی ئازیزەکەت نزیک دەبیتەوە هەموان ڕامینین بۆتۆ تۆ دڵت دەسوتێت ئیمە ناخمان گڕ دەگرێت بەداخەوەم بۆ ئەم مەرگە نادادگەریە ئەی دایک و باوکی ڕامینی هەموان ئێمە لەگەڵتانین بەدڵ و بەگیان خودا تۆڵەی ئەو ئاهانەتان بۆ بکاتەوە کە چەند بەئومێدەوە لاویکتان گەورە کرد و بەڵام دوژمنان بەساتێک کۆتایی بەژیانی دێنن تەنها ئارام بگرن پشت بەخوا بەهەوڵ و هیمەتی دڵسۆزان ئەم دڕەندانە سەرئەنجامیان تیاچوون و ڕسوابونە
بەڵێ بۆ ئازادی نابۆ بێڕێزی مرۆڤەکان
لەسێدارەدانی ئازادی خوازان ترسنۆکانە ترین توڵەیە هیوادارم ئەم یاریە قێزەونە کۆتایی پێ بهێنرێت
#دڵشادبابانی5/9/2018