ئاگاداریەکی گرنگ بۆ دەرچووانی پۆلی(١٢) لە سنووری قەزای شارەزوور
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥/٩/٢٠١٨ ، بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ( فەیسبووک) لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایەگەیان کە پێویستە هەموو قوتابییە دەرچووەکانی پۆلی(١٢) بە مەبەستی پشکنینی چاو سەردانی نەخۆشخانە شەهید ڕەوف بەگ بکرێت .
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئاگاداری ….
سەرجەم خۆێندنگە ئامادەیەکانی سنوری پەروەردەی شارەزوور ئاگادار دەکەین ئەوانەی خۆێندکاری (۱۲) دەرچویان هەیە و بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان و بەمەبەستی پشکنینی چاو بیان نێرن بۆ نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ لە هەڵەبجەی تازە بەم شێوەی خوارەوە….
۱ـ تەنها ڕۆژانی یەک شەممە و سێشەممە و چوار شەممە پشکنین دەکرێت .
۲ـ هەر خۆێندنگەیەک (۲٠) خۆێندکار بنێرێت بۆ هەر ڕۆژێک.
۳ـ هەر خۆێندکارێک دەبێت پشتگیری خۆێندنگە و یەک وێنەی خۆی پێ بێت .
٤ـ لەڕۆژی یەک شەممەی داهاتوەوە کە دەکاتە بەرواری(۹ـ۹ـ۲٠۱۸) پشکنینی چاو دەکرێت.
تکایە سەرجەم بەڕێوەبەرەکان پێوەی پاپەند بن بەپێچەوانەوە خۆتان بەرپرسن.
لەگەڵ ڕێزماندا…
شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ