شارەزوور نیوز – محمد عبدولرحمان
دوا نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لە چوارچێوەی یاریەکانی قۆناغی دووەمی خولى یانە پلەیەکەکانی کوردستان و لە یاریگای کوردستان لە شارۆچکەی زەڕایەن، یانەی شەهیدان میوانداری یانەی ئاشتی کرد و ئەنجامیش یەکسان بوون بە گۆڵێک.
لە یاریگاکەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی ناڕازی زەڕایەن و ئاشتی ئامادەیبون و گۆلی یەکەمی یانەی شەهیدان لە لایەن (موحسین ئەمین)ەوە تۆمار کراو و یاریزانی یانەی ئاشتی (ئاسۆ رۆستەم) ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.