شارەزوور تەکنەلۆجیا – موسلیم کەریم
وادیارەئەو ھەوڵانەی کەباس لەسەر سوربوونی کۆمپانیای بەناوبانگی کۆریای باشور (سامسۆنگ) دەکەن کە دیارە دەلێن کۆمپانیا کۆیەکە دەیەوێت موبایلێکی زیرەک بخاتە بازارەوە کەتوانای چەمانەوەی شاشەکەی ھەبێت.
ئەم ھەوالە تابێت زیاتر راست دەردەکەوێت ،وەلەپاش ئەوەی لە چەند رۆژی پێشودا بەرپرسێک لەکۆمپانیا کۆیەکە چەند زانیاریەکی نوێی ئاشکراکرد کەئەو ھەوالە پشت راست دەکاتەوە کە لەوانەیە موبایلە نوێیە کە بۆساڵی ئایندە بخرێتە ناو بازارەوە.
وە بەڕێوبەری بەشی موبایل لەکۆمپانیای سامسۆنگ (koh Dong-jin)راگەیەندراوێکی گرنگی دا بۆ ڕاگەیاندن کاران لە ناو بەژداری کردنی لە بۆنەیەکی تابەت بۆ پێشکەشکردنی گالاکسی نۆت ٨ لە کۆریای باشور لە ناوەراستی ئەم مانگەدا، کە رایگەیاند کە کۆمپانیاکە پلان بۆ خستنە ڕوی موبایلێکی زیرەک بە شاشەیەک کە توانای چەمانەوەی ھەبێت بۆ سالی ئایندە (٢٠١٨) ، بەلام بە چەند شەرتێک کە یەکێک لەو شەرتانە ئەوەیە کە کۆمپانیاکە پێویستە چەند کێشەیەکی تەکنیکی چاک بکاتەوە ، بە بێ ئەوەی ئاماژەیان پێبکات.
وەلە چەند رۆژی رابردودا میدیاکانی راگەیاندن تایبەت بە سامسۆنگ بلاو کرایەوە کە کۆمپانیا کۆریەکە ئیزنی رەسمی بۆ موبایلێکی نوێ لە ژێر ناوی (SM-G888N0) رەمزی (National Radio Ressearch Agency) وە ئەمەش دەزگایەکی کۆریای باشورە کە تایبەتەبە پێدانی شەھادە بە موبایلە ئەلکترۆنیە نوێیەکان، وابڕیارە ساڵی 2018 نمایش کرێت.