بە پێی توێژینەوەیەكی گەورە كە لە ( American Journal Of Clinical Nutrition) دا بڵاوكراوەتەوە هیچ پەیوەندییەك لە نێوان خواردنی هێلكەو بەرزبوونەوەی چەوری خراپی خوێن و نەخۆشی دڵ نەدۆزراوەتەوە.
ئەم بابەتەش لە زۆربەی سەرچاوە پزیشكیە باوەرپێكراوەكاندا پشتراست كراوەتەوە.
كەواتە ئەو كەسانەی كە كۆلیسترۆلی خراپی خوێنیشیان بەرزە یان نەخۆشی دڵیان هەیە دەتوانن هێلكە بخۆن بە رێژەیەكی مامناوەند(خواردنی یەك هێلكە رۆژانە بە زەردێنەو سپێنەشەوە) و هیچ كاریگەریەكی نەرێنیان تێدا دروست ناكات.
بەڵام شێوازی لێنانی هێلكەكە و لە گەڵ چیدا دەخورێت كاریگەرییان دەبێت بۆ نموونە باشترە زیاتر بە كوڵاوی بخورێت یان ئەگەرسوربكرێتەوە لە زەیتێكی زۆر كەمدا و تێكەل نەكرێت لە گەل گۆشتە پرۆسێسكراوەكانی وەكو سۆسج و سەلامی و باسترمەئامادەكراوەكاندا. یان هێلكەكە باشترە لەگەل نان و صەمون و كولێرەی سپیدا نەخورێت چونكە هەموو ئەمانەی باسمانكرد كاریگەرینەرێنیان هەیە لەسەر چەوری خراپی خوێن و تووشبوون بە نەخۆشبەكانی دڵ.
باشترە هێلكەكە بە سەوزەیەكی زۆرەوە بخورێت و ئەگەر نانیش بەكاربێت لەگەلیدا نانی تیری كە بە ئاردی بۆر یان جۆ دروستكرابێت.
د.اسراء كمال شاه محمد پزیشكی گشتی/ پسپۆری بواری قەڵەوی و لاوازی
ماستەر لە زانستی خۆراك–زانكۆی كینگز كۆليج لندن- بريتانيا
ئەندامی تۆماركراوی پسپۆرانی خۆراك- بريتانيا ئەندامی پسپۆرانی خۆراكی كەنەدی و ئەمریكی دةرچووی زةمالەی چێڤنینگی بەريتانی