ئایسکرێم یەکێکە لە شیرینیە بەستوەکان کە لە ڕۆژە گەرمەکانی وەرزی هاویندا دەخورێت .
تەنیا گوێ بیستی زیانەکانی خواردنی ئایسکرێم بووین بەڵام چەندین سودی تەندروستی هەیە لەوانە :
– سەرچاوەی گەورەی ڤیتامینەکانی (A،B6، B12،C،D،E) سەرەڕای بوونی ڤیتامین K کە یارمەتی خوێن مەین دەدات لە کاتی بوونیبریندا
– سەرچاوەی کانزاییە ، کانزاکانی وەک کالیسیۆم فۆسفۆڕی تێدایە ، کە هۆکارە بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان و دەبێتە هۆی نەهێشتنیبەردی گورچیلە
– سەرچاوەی کاربۆهیدرات و چەوری بەسود و پڕۆتینە وزە بە جەستە دەبەخشێت و کێشی لەش دادەبەزێنێت
– هۆڕمۆنی خۆشی دەردەکات و ڕێژەی قەلەقی لە جەستەدا ناهێڵێت و مێشک ئارام دەکاتەوە
– ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات بەتایبەت شێرپەنجەی قۆڵۆن کەمدەکاتەوە
لەگەڵ ئەو هەموو سوودەشدا نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت دەبێت بە شێوەیەکی گونجاو ڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی زیان .
سەرچاوە /Healthcare
ئامادەکردنی/ نیگا علی