چەرەسات پێکهاتوە لە ڤیتامینات- پڕۆتین – چەوری – كانزا ، کۆمەڵێک سودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە جگە لەوەی ووزەو توانای پێویستبە لەش دەبەخشێت هەروەها چەرەسات بەتایبەتی گوێز و بادەم، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A و E سودی هەیە بۆ پێست .
ـ ڕۆژانە خواردنی بڕێکی گونجاو لە چەرەسات مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مردن بە هۆی شێرپەنجەو شەکرەوە کەم دەکاتەوە..
چەرەسات پێکهاتوە لەڕیشاڵی فایبەر کە پڕۆسەی هەرسکردن ئاسان دەکات هەروەها ڕێژەی شەکر ڕێک دەخات لە خوێندا بۆیە پێویستەڕۆژانە بیخۆین..
ـ عەلی بابا :
لەو جۆرە چەرەسەیە کەرێژەیەکی باشی پرۆتین و چەوری ناتێری تێدایە کەبەسوودە بۆ لەش، ئەمەش چەندین سودی ھەیە، ھاوکاریکۆنترۆڵکردنی رێژەی شەکرە لەخوێندا و رێژەیەکی کەمی کاربۆھیدراتی تێدایە سەرباری رێژەیەکی زۆری پرۆتین و چەوری و ریشاڵکەھەرس لاواز دەکات ،دەرکەوتوە کە زۆر خواردنی عەلی بابا، دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی مەترسی دروستبونی بەردی زراو، ھاوکات لەوخۆراکانەیە کەدەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ کەھۆکاری دروستبونییەتی.
ـ گوێز:
بەسودە بۆ مێشک خواردنی 7 دەنک گوێز مێشک ساف دەکات
ـ بوندق:
ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینی تێدایە کەلەکاتی ڕۆژوودا لەش پێویستی دەبێت هەروەها کالیسیۆم- پۆتاسیۆم- مەگنیسیۆم ی تێدایە.
ـ بادەم:
مێشک هێوردەکاتەوە و چالاکی دەکات هەروەها چارەسەری نەخۆشیەکانی توڕەیی و ئازاری سەر دەکات ڕێگە لەکەم خوێنی دەگرێت بەهۆیبونی ڤیتامین بی ، ئاسن ، کانزاوە..
ـ گازۆ:
بەسوودە لە بنیاد نانی ماسولکەکان یارمەتی پاراستنی تەندروستی ددان و زمان دەدات هەروەها ڕێژەی کۆڵستڕۆڵ دادەبەزێنێت لە خوێندادەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی دڵ ، پێست لە چرچ بوون دەپارێزێت، سودێکی زۆری هەیە بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی .
ـ فستق:
پێکهاتوە لە %7 ئاو ، پڕۆتین ، زەیت ، نیشاستە ، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی ، خوێ، فسفۆڕ، ئاسن، کالیسیۆم، مس ، ئاسنسوودی بۆ بەهێز کردنی مێشک هەیە مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە خانەکان لە خراپ بوون دەپارێزێت ..
سەرچاوە :
Medical news today / Healthline