بڕی زۆری پڕۆتین لە فاسۆلیا وا دەکات خێرا هەست بە تێر بوون بکەیت و هەستی زۆر خواردن کەم دەکاتەوە .
فاسۆلیا یەکێکە لەو جۆرە پاقلەمەنیانەی کە بەردەوام بە چەندین شێوازی جۆراو جۆر ئامادە دەکرێت ، خواستێکی زۆری لەسەرە لەلایەنگەورە و بچوکەوە لەسەرە ، سودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
فاسۆلیا بە هۆی ئەو تایبەتمەندیانەی کە هەیەتی سودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و بۆریە خوێنەکانه هەیە، کۆنترۆڵی پەستانی خوێن دەکات، کە هۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ
فاسۆلیا ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە ، بەشێوەیەک 100 گرام فاسۆلیا 1540 میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە هەروەها سەرچاوەیەکیسەرەکی پرۆتینە ڕوەکیەکان ، ڤیتامین بی و کانزای ئاسنە بۆیە پێویستە بە ڕێژەیەکی گونجاو بۆ سیستەمی خۆراکی ڕۆژانە زیاد بکرێت .
فاسۆلیا ئەو خواردنە بەسوودەی کە پێویستە هەفتەی دوجار بخورێت ،بۆ ئەوەی جەستە لە ڕەگەزە خۆراکیەکانی ناوی بێبەش نەبێت ، فاسۆلیاپڕە لە ڕیشاڵ کە بۆ کرداری هەرس و ئەندامەکانی جەستە بەسودە.
فاسۆلیا چەوری و کۆڵیستڕۆڵی زیانبەخش لە بۆریەکانی خوێن لەناو دەبات .
ڕێژەیەکی زۆری ئاسن لە پێکهاتەی فاسۆلیا ، چارەسەرە بۆ ئەوانەی کێشەی کەمخوێنیان هەیە ، هەروەها بڕێکی کەم نیشاستەی گلیسمیکیتێدایە کە شەکری خوێن بە نەگۆڕی دەهێڵێتەوە ، وا دەکات ببێتە هۆی نزمبوونەوەی شەکری خوێن .
ئامادەکردنی :نیگا علی
سەرچاوە: Healthline