پسپۆڕانی بەشی خۆراک لە زانکۆی تافتس هۆشداری لەبارەی خواردنی گۆشتی سوورەوە دەدەن و دەڵێت، زیادەڕۆییکردن لە خواردنی گۆشتی سوور دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی دڵ و خوێنبەرەکان.
گۆڤاری ( ئیزڤیستیا) لە بڵاوکراوەیەکیدا لە زاری پسپۆڕانی بەشی خۆراک لە زانکۆی تافتس و تاقیگەی نەخۆشخانەی کلیڤلاند-ەوە ئاماژەی بەوەکرد:” بە گوێرەی توێژینەوەیەک، کە لەسەر زیانەکانی زیادەڕۆییکردن لەسەر خواردنی گۆشتی ئاژەڵ بە گشتی ئەنجامدراوە، وەک گۆشتی پەلەوەر، ماسی و ئاژەڵ لەگەڵ هێلکە، دەرکەوتووە، زیادەڕۆییکردن لە خواردنی ئەو ماددە خۆراکییانە دەبێتە هۆی توشبوون بە رەقبوونی خوێنبەرەکان، کە سڕبوونی ماسولکەکانی دڵ، نەخۆشییەکان دڵ و خوێنبەرەکان و جەڵتەی مێشک”.
زیادەڕۆییکردن لە خواردنی گۆشتی سوور ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە رێژەی ٪ ١٥ زیاددەکات
بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە، ئەو کەسانەی گۆشتی سووریان کردووە بە خواردنێکی سەرەکی لە ژەمەکانیاندا، ئەگەری توشبوونیان بە رەقبوونی خوێنبەرەکانیان ٪١٥ زیاتر بە بەراورد بەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا دوو بۆ سێ جار گۆشتی سوور دەخۆن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی خواردنی رۆژانەیان خۆراکێکە کە سەرچاوەی ئاژەڵە رێژەی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ ٪١٨ زیاتر لە کەسانی ئاسایی.
لە توێژینەوەکەدا پسپۆڕان نەیانتوانیووە، پەیوەندییەک لەنێوان گۆشتی ئاژەڵ، ماسی و پەلەوەردا بدۆزنەوە، بەڵام ئەوەی پشتڕاستیانکردووەتەوە، زیادەڕۆییکردن لە هەر گۆشتێک زیانی بە دڵی مرۆڤ دەگەیەنێت و رەنگە ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی.