گەرمیان کمال حسین دانیشتووی قەزای شارەزوور لە کۆلێژی سەربازی فڕۆکەوانی عێراق وەردەگیرێت
لە دوای پێشکەش کردنی (١٨٠٠٠) هەژدە هەزار خوێندکار کە داوکاریان پێکەش کردبوو لەسەرتاسەری عێراق دا لە دوای چەندین تاقی کردنەوەی توندو ئاست بەرزی (جەستەی و تەندروستی و دەروونی و زمانەوانی و زانیاری گشتی ) لە هەموو عێراق (۹۱) خوێندکار وەرگیران لەو ژمارەیە تەنها(١٠) خویندکاری کورد وەرگیران لەو دە خویندکارە کوردەش (گەرمیان کمال) تاکە خویندکاری سنوری شارەزوور و هەڵەبجەیە کە توانی بەشیوەیەکی سەرکەوتوو ئاست بەرز وەربگیرێت
ناوبراو لەدایک بووی ١٩٩٩ دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی یە شارەزای زمانەکانی ئینگلیزی و عرەبی یە خاوەن تواناو جەستەیەکی وەرزشی یە
کۆلێژی سەربازی فڕۆکەوانی عیراق سەربەهێزی ئاسمانی و وەزارەتی بەرگری عێراقە خوێندن لەم کۆلێژە بە زمانی ئینگلیزی یە بۆماوەی دووساڵ و دواتر بە پلەی ملازمی٢ وەک ئەفسەر لەهێزی ئاسمانی عێراق خزمەت دەکەن
هێزی ئاسمانی عیراق چەند ساڵ جارێک ئەم جۆرە خولە ڕادەگەیەنێت بە شێوەی ئۆنلاین تەنها ئەو خویندکارانە دەتوانن کێبڕکی بکەن کە لە پۆلی ١٢ ی ئامادەی توانیویانە نمرەی سەروو (٨٥) بەدەست بهێنن و شارەزای زمانی بیانین