محه‌مه‌د هاودیانی ئه‌ندامی ئه‌و شانده‌ی هه‌رێم كه بۆ باسكردنی ریفراندۆم سه‌ردانی ئه‌وروپایان كرد رایگه‌یاند، په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوسۆزی زۆریان هه‌بوو له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد‌و، پێیان وتوون كه ئه‌وان پاڵپشتی كورد ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانیان قسه‌ده‌كه‌ن.
هاودیانی كه نوێنه‌ری یه‌كگرتوو بوو له‌شانده‌كه له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ خه‌ندان كه ئه‌مڕۆ ده‌قه‌كه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت “ئێمه له‌گه‌ڵ موئه‌سه‌سانی ته‌نفیزی حكومه‌تی فیدراڵی به‌لجیكا كۆبووینه‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رز، ئاماده‌یی ته‌واویان هه‌بوو بۆ كێشه‌ی ره‌وای گه‌لی كورد‌و پشتیوانیكردنی”.
وتیشی “ئه‌وان له‌روانگه‌ی هاوسۆزیان بۆ گه‌لی كورده‌وه سه‌یری كێشه‌كان ده‌كه‌ن و پێیانوایه گه‌لی كورد مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته به‌ده‌وڵه‌ت و به‌شێك بێت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وان به‌راشكاوی پێیان وتین كه له‌هه‌موو بارێكدا پاڵپشتی ئێوه ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌بین”.
محه‌مه‌د هاودیانی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، په‌له‌مانتارانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوسۆزی زۆریان هه‌بوو له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد، “پێیان وتین كه ئه‌وان پاڵپشتی ئێمه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانیان قسه‌ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی دیكه‌شیان وه‌كو نوێنه‌ری سكۆتله‌ندو پۆڵه‌ندا وتیان حكومه‌ته‌كانی ئێمه پاڵشتی كورد ده‌كات”.
لەچەند رۆژی رابردوودا شاندی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی گەیشتنە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكاو چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
ئەندامانی شاندەكە پێكهاتبوون لەمەسعود بارزانی، فوئاد حسێن، هۆشیار زێباری، نەجمەدین كەریم، محەمەد هاودیانی، لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكان.A