وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى هاندان بۆ مامۆستایانى سه‌ر به وهزارنى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هاوشێوه‌ى مامۆستایانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌ركرد.
جه‌لال هۆرێنى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: “وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى هاندان بۆ مامۆستایانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ربڕیوه و بڕیاره له مانگى حوزێرانى ئه‌مساڵه‌وه ده‌رماڵه‌كه ببه‌سترێت”.
ڕوونیكرده‌وه، كه چه‌ند مه‌رجێك بۆ خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌كه دانراوه له‌وانه:
ده‌رماڵه‌كه ته‌نها بۆ ئه‌و مامۆستایانه خه‌رج ده‌كرێت كه پیشه‌یان مامۆستایه و له سه‌نته‌ر و خانه و په‌یمانگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وانه ده‌ڵێنه‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ى پێدا، ده‌رماڵه‌كه ئه‌و مامۆستایانه ناگرێته‌وه كه بۆ دام و ده‌زگاكان (ته‌نسیب كراون)، یان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، جگه له مۆڵه‌تی ئاسایی و مۆڵه‌تی پێش له‌دایكبوون .