لە قەزای شارەزوور پڕۆژەی زمانی كتێبەكان بەڕێوەچوو، تێدا ژمارەیەكی بەرچاو لە ھاوڵاتیان و ڕۆشنبیرن و ڕۆژنامەنوسانی دەڤەرەکە بەژدار بوون لە پڕۆژەکەدا.
عومەر ساڵح سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە ، تایبەت بە “شارەزوور نیوز” ڕیگەیاند، “پڕۆژەكەمان پڕۆژەی زمانی كتێبەكان بە دروشمی “ھەمووان با لەگەڵ كتێبەكان بیر بكەینەوە ” ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی ڕۆشنبیریە ئەمانە وێت لەم ڕێگەیەوە ئاڵو گۆڕی كتێب لە نێوان خوێنەرەكاندا بكەین “.
وتیشی، “ئامانیجی سەرەكیمان ئەوەیە كە ئێمە ھەرچەندە لە ناوەڕاستی قەیرانێكی ئابوریداین، دەمانەوێت بانگی خوێنەران و چالاکوانانی
گەلەكەمان بكەین و بڵێین با قەیرانەكان ھەبن، با گرفت و ئاڵۆزی و گرژیەكان ھەبن، ئێمە ئەوانە ناكەینە ڕێگر لە بەرامبەر كار و چالاكیەكانمان، ھەروەھا پەیامەكەمان پەیامێكی گشتی ڕۆشنبیریە و دەمانەوێت لە ڕێی ئەم پڕۆژانەوە جولەیەكی ڕۆشنبیڕی لە ناوچەكەدا دڕوست بكەین “.
ئاشکراشی کرد، “ھەرەوەھا ئەم پڕۆژەیە بڕی دوو ملیۆن بۆی تەرخان كراوە و پڕۆژەكە فرۆشگایەكی تایبەتی بۆ تەرخان كراوە و بەمەش دەبێت بە پڕۆژەیەكی ھەمیشەی “.
ئاماژەی بەوەش کرد، “بە ھۆی گرنگی پڕۆژەكەوە لە چەند شار و شاروچكەیەی دیكەوە داواكراوە ئەم پڕۆژەیە لەوێش ئەنجام بدرێت “.
ئاشتی كەریم / شارەزوور نیوز