شارەزوور نیوز- ستار حسن
ڕۆژی دووشەممە پێشبڕکێیەکی پاسکیل سواری لە قەزای سەیدسادق بە بەشداری جەندین وەرزش وان و کەسایەتیە دیارەکانی ناوچەکە بەڕێوەچوو.
لە پێشبڕکێکەدا قائیمقامی قەزای سەیدسادق و ژمارەیەک لە کاربەدەستان و وەرزشوانان بەشداریان کرد، پاسکیل سواری جگە لەو هەموو سودە تەندروستیانەی هەیەتی ژینگەش پیس ناکات و لە ڕووی مادیشەوە کەمترین مەسروفی هەیە.
ئەنجامی پێشبرکێکە بەم شێوەیە بوو:
1.دیار عبدوللە /پلەی یەکەم
2.کەیوان عثمان /پلەی دووەم
3.طیب حیکمەت /پلەی سێهەم
4.بێرون فـــایـــەق/ پلەی چوارەم
5.شــمـاڵ عـــلــــی /پلەی پێنجەم
لە کۆتایشدا خەڵات بەسەر سەرکەتواندا دابەشکرا.