داوا لە خوێندنگاکانی قەزای شارەزوور دەکرێت.

         شارەزوور نیوز – ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاكان دەكات  ئاماری ئەو زیانانەی بەهۆی بومەلەرزەوە بەر قوتابخانەو دامودەزگا پەروەردەییەكانی سنوری بەڕێوەبەرێتیەکان كەوتوە،  بەزوترین كات بە پێی ئەو خشتەیەی دانراوە بنێدرێنەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزای شارەزوور کە وێنەیەکی دەست “شارەزوور نیوز” کەوتوو وتی، “بۆ جاری سێیەم داوا لەسەرجەم باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکان دەکەینەوە کە بەنووسراو ڕاپۆرتی تێرو تەسەر و وێنەی زیانی بومەلەرزەکەمان بۆبنێرن, بۆ بەشی بیناسازی پەروەردە “.

وتیشی، “پێویستە لەسەر بەڕێوبەر نووسراوی قوتابخانەکەی لەگەڵ ژمارەی پۆل و قوتابیان و ڕاپۆرتێک کە باس لە زەرەر و زیانەکان بکات, هەروەها باشترە وێنەی ئەو جێگایانەمان بۆ بێنن کە زەرەری بەرکەوتووە بە فلاش یاخود سی دی “.

هێمای بۆ ئەوەش کرد، “بۆ ئەو قوتابخانانەی کە میوانن پێویستە ئەوانیش نووسراو و  ڕاپۆرتی خۆیان هەبێت, چونکە ئەوانیش لێپرسراون لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو “.

ئاماژەی بەوەشدا، ” لەکۆی ٦٨ باخچە و قوتابخانە و خوێندنگا تەنها ٣ قوتابخانە بەنووسراو ئاگاداریان کردوینەتەوە لە زەرەر و زیانی بومەلەرزە “.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *