ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ناوەندی شارەزوور لە سەیدسادق ،خولێکی پێگەیاندنی ڕاگەیاندن بۆ قوتابیان کردەوە.
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان لقی شارەزوور لە سەیدسادق ،لەماوەی سێ ڕۆژدا خولێکی پێگەیاندن لە بواری ڕاگەیاندن بۆ فێرخوازان لە سەیدسادق کردەوە.
پشتیوان کەریم :بەرپرسی ناوەندی شارەزووری قوتابیانی کوردستان ، ئاماژەی بەوەکرد ناوەندەکەمان بەهاوبەشی لەگەل تۆڕی میدیای کۆمەڵ خولێکی سێ ڕۆژەمان کردەوە ،بۆ ژمارەیەک لە قوتابیانی قەزای سەیدسادق کە ژمارەیان زیاد لە (60) کەس بوو،هەدەفمان لەم خولە پێگەیاندنی کادری میدیایە بۆ ناو دەسەڵاتی چوارەم کە خۆی لە ڕاگەیاندن دەبینێتەوە، هیواخوازین ئەمە دەرچەیەک بێت بۆ فێربونی ئەو کەسانەی کە ئارەزوومەندن لە خوێندنی ڕاگەیاندن، هەروەها ئەو فێرخوازانەی کە بەشداراربوون زۆربەیان خوێندکاری ئامادەی و زانکۆ و پەیمانگاکان بوون ، خولیای کاری ڕاگەیاندنیان هە بووە، کەسانی بە ئەزموون لە میدیای (کۆمەڵ) و کاک مەریوان حەسەن وەک مامۆستاو پێشکەشکاری کەناڵی( nrt ) ڕۆلیان هەبووە لە پێگەیاندنی فێرخوازان.
ئاسۆ گەڵاڵی وەک یەکێک لە مامۆستایانی خولەکە ڕایگەیاند: ئەم جۆرە خولانە زۆر گرنگن بۆ گەیاندنی پەیامی ڕۆژنامەوانی بە فێرخوازان ،بەڵام ئەوەیە کە بەشداربوان ئەم ئەم تیۆرە بکەنە پراکتیک و کاری لە سەر بکەن ، وانەکان پوختەی بابەتی ڕۆژنامەوانی بوون لە بواری بێژەری و وپەیامنێریدا بۆ سەرەتاکانی کاری ڕاگەیاندن ، بەشداربوانیش خوازیاری بابەتەکەیان هەبووە بۆ وانەکان.
سروە مەجید ، خوێندکاری زانکۆ وفێرخواز لە خولەکەدا ،ئەتوانم بڵێم سودێکی باشم بینیوە لەم خولەیا بە گشتی سوپاس و دەست خۆشیم بۆ مامۆستاکان هەیە ، بە شێوازێکی زۆرباش و گونجاو باسی هەموو پرانسیپەکانی کاری ڕاگەیاندنیان کرد .
دوای کۆتای هاتنی خولەکە بڕوانامە بەخشرا فێرخوازان
ئامادەکردنی :کاروان کریم.
ئامادەکردنی :کاروان کریم.