شارەزوور.. سبەی کۆبونەوە بۆ جێبەجێکردنی جۆزەی20 ئەمپێری دەکرێت.


شارەزوور نیوز-کاروان کەریم

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست شارەزوور نیوز کەوتووە، وا بڕیارە سبەی لە هۆڵی بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور کۆبونەوەیەک لە سەر دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری بکرێت، قائیمقامی شارەزوریش دەڵێت پارێزگاری سلێمانی بەڵێنی داوە بەزوترین کات دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری  جێبەجێ بکرێت “


لە نوێترین زانیاری لەسەر دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری، ڕزگار غەفور، قائیمقامی قەزای شارەزوور بە “شارەزوور نیوز”ی ڕاگەیاند، ” دواى 3 کۆبونەوه لەگەل بەڕيز (سالار حسام الدين ) بەڕيوبەرى گشتى كارەبا ڕەزامەنديان نيشان داوە چاوەڕێى جۆر و كوالیتى جۆزەكه دەكەين  کە تێست بكرێت و وەڵاممان بدەنەوه و پاشان دەس به دانانى بكريت “.


وتیشی، “بۆهەمان مەبەست لە بەرواری  (9-1-2018) لەگەڵ بەڕيز (دكتۆر هەڤال ) پارێزگارى سليمانى دانيشتمان كرد و بەڵێنيان دا به زوترين کات بچيته بوارى جێ به جێ كردنەوە “.


ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا چاوەڕێی دوا فەرمانى بەڕێز پاريزگارين له سەر جۆرى جۆزەكه، وه دواى دانانى فيدەرێك بۆ قەزاى سەيدسادق فيدەريك بۆ قەزاى ئيمەش دەبەستريت بۆ تاقیکردنەوە “.


وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *