ئامادەی زانا هەستان بە ئامادەکردنی مەڕاسیمێک ، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی پەروەردەی بەڕێوبەری ئامادەیەکان بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژئاوا ، لەبەرامبەر ئەو زوڵمانەی کە ڕژێمی تورکیا دەرحەق بە خەڵکە سڤیلەکەی دەیکات.
سەعد تەقی حەمە ساڵەح یاریدەدەری ئامادەی زانا بەشارەزوورنیوزی ڕاگەیاند”مەڕاسیمەکەی ئەمڕۆی ئێمە مەڕاسیمێکی بچوکمان سازکردووە ،هەر ئەوەمان پێدەکرێت پشتیوانیکردنی خۆمان دووپاتکەینەوە بۆ کوردستانی گەورە ،کە خەڵکەکەی لە ژێر زوڵم و کاریگەری ستەمی ڕژێمی دیکتاتۆری تورکیایە ، بەبێ ئەوەی هیچ تەعدایەکیان کردبێتە سەر خاکی تورکیا بە پێچەوانەوە تەعدایان کردۆتە سەر خاکی برا کوردەکانمان لە ڕۆژئاوا ” مەڕاسیمەکە چەند چالاکیەکی لە خۆ گرتبوو ،چالاکیەکانیش ؛چاندنی نەمام و سوتاندنی ئاڵای تورکیای دیکتاتۆریەت ، لەگەڵ وێنەی ئەردۆغان بوو
ڕاپۆرت کاروان کەریم
ڕاپۆرت کاروان کەریم