قەیرانی میدیا دەستی پێکرد نزیکی هەزار ڕۆژنامەنوس لە دایکبوون

شارەزوور نیوز – کاروان کەریم
دوای بەردەوامبونی کۆرسێکی یەک مانگەی ڕاگەیاندن ئێوارەی ڕۆژی ۲۷ / ۱ / ۲۰۱۸  ڕێکخراوی ماکۆس هەستا بە دابەشکردنی بڕوانامەکەی.
کۆرسەکە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی بەشی میدیای ڕێکخراوی ماکۆس بووە و هاوکات ژمارەیەک ڕۆژنامەنوسی بە ئەزموون کۆرسەکانیان لە ڕێگەی  تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وتراوەتەوە، بەشداربوانی کۆرسکە دەڵێن، “ئەم کۆرسە جیاواز بوو لە کۆرسەکانی تر بەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەوترایەوە “.
چیمەن ئەمین، یەکێکە لە فێرخوازەکانی ئەو کۆرسە و بە “شارەزوور نیوز”ی ڕاگەیاند، “کردنەوەی ئەم خول و کۆرسانە کارێکی زۆر باشە بۆ پێگەیاندنی ئەو ئارەزو و خولیایانەی کە لەناو گەنجان و هاوڵاتایاندایە بە گشتی و پێویستیشی بە هەوڵدانێکی زۆری خودی فێرخوازیش هەیە “.
وتیشی، “بەداخەوە ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە چەندین خولی ڕاگەیاندن دەکرێتەوە بەڵام ئەو بەشداربوانەی کە مەبەستیانە کاربکەن ناتوانن، چونکە زۆرێک لە دەزگاکانی بینراو و بیسراو و خوێنراو بە هۆی قەیرانی داراییەوە کەس وەرناگرن ئەمەش وادەکات کە چەندین فێرخواز خولیاکەی لە ناوبچێت “.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمەش بۆ ئەو قەیرانە سیاسی و ئابورییە دروستکراوە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە ئەو دەزگانەی ڕاگەیاندن پەیامنێریان نییە لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکان “.
لای خۆشیەوە ئالان محمد،  بەڕێوەبەری گشتی میدیا لە ڕێکخراوی ماکۆس بە “شارەزوور نیوز”ی  ڕاگەیاند، “ئێمە وەک ڕێکخراوی (ماکۆس) هەستاین بە کردنەوەی کۆرسێکی ئۆنلاین لە ڕێگەی  تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەشێوەی چەند گروپێک بۆ ماوەی مانگێک “.
وتیشی، “لە کۆرسە کە نزیکەی ١٠٠٠ هەزار فێرخواز بەشداریان کردوە،  کۆرسەکە کەناڵی نالیا و سپێدە و سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان پاڵپشتی ئێمە بوون “.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *