پشوی فەڕمی پەروەردەی شارەزوور ناگرێتەوە

شارەزوور نیوز – شیلان قازی

بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند، “پشوەکان سنوری پەروەردەی شارەزوور ناگرێتەوە “.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، “ئەو ڕۆژانەی کە پشوی فەڕمین سنوری پەروەردەی شارەزوور ناگرێتەوە و پشوی ڕۆژانی شەمەش هەڵوەشێندراوەتەوە “.

دەقی بەیاننامەکە:

ئاگاداری بۆ سەرجەم باخچە و قوتابخانە و خوێندنگا ئامادەییەکان

بەپێی نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی  ژمارە ٥٧١٠ لە بەرواری ٤-٤-٢٠١٨  سەبارەت بە پشووی فەرمی، بەرێزتان ئاگادار دەکەینەوە کە لە مانگی نیسان واتا مانگی ٤ هیچ رۆژێکی پشوو دەوامی باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکان ناگرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە کرێی وانەبێژی لە ڕۆژانی پشووشدا خەرجدەکرێت و ئەژمار دەکرێت، تکایە بۆ ئاگاداریتان.

لەگەڵ ڕێزدا

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *