کاتژمێر١:١٥، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ لە ناوچەی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانی داو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانیش هەستیپێکرا،
سەنتەری بومەلەرزەزانی ئێران رایگەیاند: بومەلەرزەکە بە گوڕی ٦.٢ پلەی رێختەر لە باکوری پارێزگای کرماشان بە قوڵای هەشتی کیلۆمەتر ڕویداوە و کاریگەری لەسەر ناوچەیەکی فراوانی دەوروبەری هەبووە.
شایەنی باسە لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هاوڵاتیان لە ترسی بوومەلەرزە هاتوونەتە دەرەوەی ماڵەکانیان