کۆمەڵێک گەنج بۆ یەکەمجار لە شارەزوور گروپێکی کشتوکاڵیان دامەزراند


شارە زوور نيوز- كاروان كەريم


لە قە زاى شارەزوور كۆ مەڵێك گەنج گروپێکى كشتوكاڵى دادەمە زرێنن بە ناوى گرووپی كةشةبيدانى کشتووکاڵ.
‎ بیلال حەمەڕەوف سەرپەرشتیاری گشتی : بە شارەزوور نيووزی ڕاگەياند:- ئامانجمان لە در وست كردنى ئە م گروپە فێروبونیى ئەندامانە بۆ ئەوەی کەسانێکی ئەکادیمیان لێدەرچێت

دۆزینەوەی هەلی کارە لەداهاودا لەڕێگای کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەکشتووکاڵ
ڕوونی کردەوە :- هۆشیاری کردنەوەی تاکە بەرامبەر بەکارهێنانی بەرهەمە خۆماڵیەکان

ناو براو وتى :- چەند کەسێکی خێرخواز بەمادی هاوکارمان بوون و چەند کۆمپانیایەکیش بەشێک لە تۆ و سەمادیان بۆ دابین کردووین بەشێکیش لە تۆوەکان و پێداویستیەکان خۆمان کڕیومانە.

هە روە ها وتى:- داواکارین لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هاوکاری و پاڵپشتیمان بن بۆ ئەوەی بتوانین لەداهاتودا ئەم پرۆژەیە گەورەتربکەین ، سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی دیکەش هاوشێوەی ئەم گرووپەی ئێمە گرووپ دابمەزرێن

ئەوەفێردەبم کە بەشێوەیەکی زانستیانە بتوانم کار لەبوارەجیاجیاکانی کەرتی کشتوکاڵی بکەم تا ئەوەی پێکەوە بتوانین کەرتی کشتوکاڵ لەوقەیرانەی کە تێیکەوتوەو بەشێوەیەکی نازانستیانە بەڕێوەدەبرێ ڕزگاربکەین تابتوانین لەڕێگەی کەرتی کشتوکاڵیەوە ژێر خانی ئابوریمان بەزبکەینەوە هەروەها بەرهەمێکی تەندروستیش بخەینە بازاڕەوە.

بێریڤان ئەحمد ئەندامی گروپی گەشە پێدانی کوشتوکاڵ ، بە شارە زوور نيوزى راگە ياند

ئەوەفێردەبم کە بەشێوەیەکی زانستیانە بتوانم کار لەبوارەجیاجیاکانی کەرتی کشتوکاڵی بکەم تا ئەوەی پێکەوە بتوانین کەرتی کشتوکاڵ لەوقەیرانەی کە تێیکەوتوەو بەشێوەیەکی نازانستیانە بەڕێوەدەبرێ ڕزگاربکەین تابتوانین لەڕێگەی کەرتی کشتوکاڵیەوە ژێر خانی ئابوریمان بەزبکەینەوە هەروەها بەرهەمێکی تەندروستیش بخەینە بازاڕەوە.


وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *