وێبسایتی شارەزوورنیوز هاوکاربوو لە کەمپینی گەڕەنەوەی هێز بۆ قاچەکانی هاوکار  بڕی١٧١٥٠٠٠ دینار کۆ کرایەوە لە قەزای شارەزوور

ڕاپۆرت کاروان کریم 
دوای ئەوی چیرۆکی کاریگەری ئەو گەنجەی کە توشی ڕووداوی هاتووچۆ بڵاوکرایەوە لە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان دەستکرا بە کەمپینی هاوکاری بۆ ئەو گەنجە ئادەم سدیق ئەو گەنجەی لە قەزای شارەزوور کەمپینیکی لە قەزاکەدا ڕاگەیاند بەم جۆرە باس لە کەمپینەکە دەکات “سەرەتای کەمپینەکەم  لە هەست کردن بە بەرپرسیارێتیی بوو بەرامبەر لە دەست دانی هەردوو قاچی گەنجێک  کە زیاتر لە ٤ ساڵە  بەهۆی کارەساتی هاتووچۆوە قاچەکانی لە دەست داوە و ئیستا ئەمەل هەیە کە بگەڕێتەوە سەر پیاکانی خۆی و لەسەر قاچ بوەستیت منیش لەبەر ئەوەی هیچ ڕێکخراوێک ئەم ئەرکەی نەکرد مەجبور بوم من هەستم بەم کارە سوپاس بۆ خوا ئەرکەکەم بەجێ هێنا
 لەم کەمپینەدا چەند هاوڕێیەک هاوکارییان کردم ماندوو بون لەگەڵم  بە پشتیوانی خوا بشتیوانی ئەوان توانیمان کە ١٧١٥٠٠٠ ملوینیک و حەت سەدوو پانزە هەزار کۆ بکەینەوە  کە ئەمەش دلسۆزی و هەستی نەتەوەیی توانی لە شارەزووردا ئەمە بکەین  خەڵک هاوکاری کردین . 
 ویبسایتی شارەزوورنیوز بە هانای کەمپینەکەمانەوە هات و سپۆنسەریان کردین و پشتگیرمان بوون لە ناساندنی کەمپینەکەمان
وە بەو هۆیەوە خەلکێکی باش بە هانامانەوە هات 
زۆر سوپاسی شارەزوورنیوز دەکەم بۆ ئەو ئەرک و ماندوو بونەی کە کێشایان لەگەڵ کەمینەکە . 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *