قەزای شارەزوور هەوڵدەدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاژەڵداری ناو شار و مەیانی ئاژەلان 

سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور و قایمقامیەتی قەزاکە هەستاون بە ئامادەکردنی شوێنێکی تایبەت لە نزیک رێگای شارەزوور-سەیدسادق بۆ گواستنەوەی ھەموو ئەو شوێنانەی لەناو شار ئاژەڵی تێدا بەخێودەکرێت و ھەروەھا ھەر هەمان  شوێنەدا مەیدانی کڕین و فرۆشتنی تێدایە و جیاکردنەوەی بۆ دەکرێت  و رێگا و  پێویستیەکانی تری بۆ دابین دەکرێت  و زەویەکان دابەش دەکەن بەسەر خاوەن ئاژەكان ، سەبارەت بە کاتی جێبەجێکردنی دەمێنێتەوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ خاوەن ئاژەڵەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان دواتر شارەوانی داوی بوجەی تایبەت دەکات بۆ پرۆژەکە پرۆژەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بەم  شێوەش چارەسەری دیاردەی ئاژەڵ داری دەکرێت لەناو شاردا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *