شارەزوورنیوز وێنەی گەنجە کوژراوەکەی ئەمرۆی قەڵبەزە بڵاوودەکاتەوە

كەسێك كوژراو دوو تۆمەتباریش دەستگیركران 
بەیانی ئەمڕۆ 17-12-2018 ،لەگوندی قەڵبەزەی سەربە ناحیەی وارماوا گەنجێكی تەمەن 26 ساڵ بەفیشەك كوژرا ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كرا و لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا دوو كەس دەستگیركران كە تۆمەتبارن بە كوشتی گەنجەكە .
گەنجە كوژراوەكە ناوی (ع ، م ، س ) و لەدایكبووی 1992 ، پیشە خوێندكار  ، بەیانی ئەمڕۆ بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كوژرا .
لە ئێستا هەریەك لە تۆمەتباران (ع ، ع ، أ ) و (س ، ف ، أ ) بەفەرمانی بەڕێز داوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوودا .
لەلایەن بنكەی پۆلیسی وارماواوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
وێنەی گەنجە کوژراوەکە 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *