مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوا سەر بە بەشی پۆلیسی قەزای شارەزور لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوداهەستان بە ئەنجامدانی چەند چالاکیەک و توانیان ٢٨ کەس بە ئەنجامدانی تاوانی جۆراو جۆر دەستگیر بکەن ،ئەمە لە پاش تۆمارکردنی سکاڵایەک لەلایەن هاوڵاتیەکی سنوری ناحیەی وارماوا کە ٦٠ سەر ئاژەڵی لێ دزرابوو هێزەکانی ئە ناحیەیە دەستیانکرد بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و توانیان دوو توانبار دەستگیر بکەن وشایەنی باسە کە تاوانبارەکان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە وە دەستیانگرت بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەی کە تاوانەکەی پێ ئەنجام درابوو ..، لە ئێستادا بە پێی ماددەی (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عێراقی تاوانبارەکان بەندکراون و هەر لە درێژەی چالاکیەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوا کە لە ماوەی ئەم ٢٠ ڕۆژە پێی هەستاون (٢٨) کەس دەستگیرکراون بە تاوانی جۆراوجۆر بە پێی ماددەکانی (زیادەڕەوی ٤٥٧،٢٨٩،٢٢٩،١١)لەیاسای سزادانی عێراقی .