شارەزوور : گروپێکی خۆبەخش گوندەکان لەپیس بونی ژینگە دەپارێزن

لەقەزای شارەزوور گرووپێک بەناوی گەشەپێدانی کشتوکاڵ هەستان بەدروست کردنی پڕۆژەیەک بەناوی (کۆکردنەوەی قوتوە بەتاڵەکان ) مەبەست لەم پڕۆژەش دابینکردنی ژینگەیەکی باش و تەندروستە بۆهەمووان ،
تێیدا هەستان بە هۆشیار کردنەوەی جوتیاران و هاوڵاتیانی گوندەکات لەمەترسی( قوتوی بەتاڵ و بەکار هێنانێ قڕکەری کیمایی) بۆئەم مەبەستەش لەیەکم سەردانیاندا توانیویانە سەردانی 14گوندی قەزاکە و دەورو بەری بکەن 
بیلال حەم ڕەئوف
سەرپەرشتیاری گروپەکە بۆشارەزوور نیوز وتی :
وەک گروپی گەشەپێدانی کشتوکاڵ لەم پڕۆژەیەماندا هەوڵمان داوە بۆ زیاتر هۆشیار کردنەوەو بەرچاو ڕونی هاوڵاتیان لەمەترسی پاشماوە زیانبەخشەکان و قڕکەری کیمیای، کەلەم وەرزەدا جوتیاران زۆر بەکاری دێنن کە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ پیس بونی ژینگە و سروشتی گوندە کان لەناودەبات ، هەروەها سەردانی قوتابخانەی گوندەکانمان کردوە بۆئەوەی خوێندکاران لەمەترسی ئەو پاشماوانە هۆشیار بکەینەوە 
زیاتر وتی : داوا لەلەسەرجەم ڕێکخراو گروپە ژینگەیاکان و وەزارەتی کشتوکاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو خەمخۆران و دۆستی ژینگە وجوتیارانی ناوچەکە دەکەین کە پاڵپشت و هاوکاریمان بکەن لەم پڕۆژەیە ، دڵنیابن ئەمە زەنگێکی مەترسی دارە لەسەر ژینگە و سەرچاوەکانی ئاو و سامانی ماسی و لەناوچونی باڵندە و ئاژەڵ و پیسبونی خاک و توشبوونی مرۆڤە بەنەخۆشیە درێژخایەنەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *