ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەی کۆلێژ لە قەزای شارەزوور دەرکرا

 بەپێی نوسراوێک لە وەزارەتی خوێندنی بالای و توێژینەوەی زانستی بە ژمارە ٤٥٤٦ بریاردرا بە کردنەوەی کۆلیژی پەروەردەی شارەزوور لە قەزای شارەزوور و بەشی باخچەی مندالان سەر بە کۆلیژی ناوبراو بۆ ساڵی خوێندنی ئەکادیمی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ بەمەرجێک ڕەچاوی هەندێک حاڵەت بکریت . شیروان کەمال لێپرسراوی کۆمەلەی خویندکاران لقی شارەزوور بە شارەزوورنیوزی ڕاگەیاند دوای هەولدانێکی زۆر بە هاوکاری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە تونرا ڕەزامەنی بۆ کردنەوەی کۆلیژ لە لایەن وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی وەربگیرێت لە قەزای شارەزوور
  

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *