ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای شارەزوور لە ناو بازاڕی هەڵەبجەیەکان دەستڕێژی گولە لە هاوڵاتیەک بەناوی ع ح م دەکرێت بە ئۆتۆمبیلێکی جۆری پاترۆلەوە و دەست بەجێ هاوڵاتیەکە گیان لە دەستدەدات و تۆمەتبارەکان هەڵدێن دوای گەشتنی هێزە ئەمنیەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستپێدەکات
ڕاید هیوا بە شارەزوورنیوزی ڕاگەیاند ” بەکەمتر لە پێنج کاتژمێر توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت بەهەماهەنگی بنکەی پۆلیسی شارەزور و وارماوا بەسەرپەرشتی راستەوخۆی ڕاید هیوا ئەوبەری و ڕاید گۆران حسین تۆفیق ئێستا تۆمەتبارەکە بەندە بەمادەی 406 بەفەرمانی دادوەر ” هەروەها وتیشی ” دەست بەسەر پاترۆڵەکەو دەمانچەکەی تۆمەتباریشدا گیراوەو لامانە ” .