بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (۱۰:۳۰) بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە ٤ کەس گیان لەدەست دەدەن و کەسێکیس بەسەختی بریندار دەبێت .
پاش گەیاندنیان بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەووف بەگ لە قەزای شارەزووور و فریاکەوتنی سەرەتایی بۆ بریندارەکە کراو ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا ، وە تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کران .
راید زانا عزیز لە بەڕێوبەرێتی هاتووچۆی شارەزوور بە شارەزوورنیوزی ڕاگەیاند ڕووداوەکە لە سەر ڕێگەی وارماوە دەربەندیخان بووە نزیک گوندی میرەدێ ، ڕووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان سدریک – مارسیدسێکدابووە .
بەپێی زانیاریەکان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە پۆلیسی گومرگی عێراقین ، بریندارەکەش دانیشتووی ناوچەی خانەقین بووە
ناوو وێنەی قوربانیەکانی ڕووداوەکەی ئەمڕۆ :
1.وریاسام سام
2.عسام کۆیی
3.سباح کەرکوکی
4.ئەکرەم خڕە