ئاگاداریەک بۆ جووتیارانی قەزای شارەزوور


ئامادەکردن : کاشان قادر

بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی شارەزوور جووتیارانی قەزای شارەزوورئاگادار دەکاتەوە لە ئێستادا بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگاکانی ھاتوچۆکردن داخراون و ھاتوچۆقەدەغەکراوە ، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ جووتیاران و خاوەن پڕۆژە پەلەوەریەکان و خاوەن خانوە پلاستیکیەکان و نوسینگە کشتوکاڵیەکان و ئەوانەی کە پێویستیان بە سەردانیکردنی کێڵگە کشتوکاڵیەکانیانە بۆ کاری کشتوکاڵی و بازاڕ کردن

پێویستە سەردانی بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵ بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ڕێگەپێدان لەلایەن قایمقامی شارەزوور بە تەنھا بۆ ئەو جووتیارانەی کە پێویستیان بە ھاتووچۆیە بۆ کاری کشتوکاڵی .



وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *