ئاگاداری بۆ مامۆستایانی میلاک لە سنوری بەرێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور

مامۆستا نەبیل لێپرسراوی خۆیەتی و میلاک لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور ڕایگەیاند : سەرجەم مامۆستایانی میلاکی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان ئاگادار دەکەین کە هەرکەسێک نیازمەندە گواستنەوەی بۆ بکرێت لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی تر هەر لەسنوری خۆمان، واتە تەنها لە سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور ئەوا با رۆژی یەک شەممە رێکەوتی (٣١-٧ ) تا رۆژی پێنج شەممە (٤-٨) سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان هۆبەی خۆیەتی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرم و گەرانەوەی هەر لەو ماوەیەدا،
بەپێچەوانەوە مافی داواکردنی گواستنەوەی نامێنێ لە دوای ئەو رێکەوتەوە…
تێبینی / هەردوو قوتابخانەی میرەدێ بنەرەت و ئامادەیی میرەدێ لەسنوری بەڕێوەبەرێتیمان هەژمار دەکرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *