سێ کەس لەسەر فڕێدانی ڕوومانەی ڤاڵمارا بۆ ماڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە قەزای شارەزوور، دەستگیرکران

لە شەوێکی تەمومژاویدا ڕێکەوتی دوانزە لەسەر سیانزەی مانگی یەکی ئەمساڵ کاتژمێر ١:٣٠ بەرەبەیانی سێ کەس ڕوومانەیەکی جۆری ڤاڵمارای ئەڵمانی فڕێدەدەنە ماڵی ( ئەنوەر حاجی عومەر ) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە و دانیشتووی قەزای شارەزوورەوە ، کەسەکان ئەڵقەی ڕوومانەکە دەردەکەن و بەڵام ڕوومانەکە ناتەقێتەوە، ڕوومانەکە ئەڵمانی بووە و ٦٢٥ ساچمەی هەبووە و بۆ شەری داعش دروستکراوە.


دوای ١٣ ڕۆژ لە لێکۆڵینەوە لەلایەن دەزگای ئاسایشی شارەزوور بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی سلێمانی توانرا سێ کەس بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیر بکەن و دانیان بە تاوانەکەدا ناوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *