شارەوانی شارەزوور : لەڕێگەی بنکەی پۆلیسی شارەزوورەوە هەرکەس ئاژەڵی هێنایە ناوشار خودی هاوڵاتیەکە دەست بەسەر دەکرێ

ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەینەوە کە ئاژەڵ دەهێننە ناو سنوری شارەوانی ئاگادارتان دەکەین کە فەرمانی گرتنی ئەو هاوڵاتیانە دەرکراوە لە دادگای لێکۆڵینەوەی شارەزوور کە ئاژەڵ دەهێنە ناو گەڕەک و کۆڵانەکانی سنووری شارەوانیمان لە سبەینێوە لەڕێگەی بنکەی پۆلیسی شارەزوورەوە هەرکەس ئاژەڵی هێنایە ناوشار خودی هاوڵاتیەکە دەست بەسەر دەکرێ لەسەر فەرمانی دادگا تکایە هیچ کەسێک ئاژەڵ نەهێنێتە ناو سنووری بۆ ئەوەی تووشی لێپێچینەوەی یاسای نەبن
شارەوانی شارەزوور

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *