نهێنی ئەو یاریانەی پەیمان پێنەدەبردن

نووسینی : مامۆستا میهرەبان حسێن – مامۆستایی زانکۆ و پسپۆڕی دەروونی
ئەگەر بگەرێینەوە بۆ قۆناغەکانی تەمەنی منداڵێتیمان هەریەکەمان بیرەوەریەکی سەردەمی ڕابردوومان سەبارەت بەو یاریانەی ئەنجاممان دەدا بەبیردێتەوە، دەکرا وا لێمان ڕوانیبێت کەتەنها یاریەکی ئاساییە، بەڵام هەریەک لەو یاریانەی وەک دروستکردنی خانوو ،باڵە باجێنەو……هتد ، ئەگەر لێکدانەوەیەکی ئەکادیمی و تێروانینێکی دەروونیان بۆ بکەیین دەبیین کاریگەریی گرنگیان دەبێت لەسەر گەشەکردنی ئاستی ژیریی، کۆمەڵایەتی، هەڵچوونی، دەروونی، ڕەوشتی، بەڵام بەداخەوە لەئیستادا دایبابان منداڵەکانییان هاوبەشی پێناکەن، ئەوەش لەبەر چەند هۆکارێک، بەهۆی کەمبوونەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و کرانەوەی کۆمەڵگەی کوردی بەڕووی جیهانی پیشکەوتنی تەکنەلۆژیاو بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، وای کردووە منداڵەکان بەدوور بن لەم جۆری یاریە کوردەواریانەو هەر ئەوەشە جیاوازییەکی زۆر دەبینیی لەنێوان منداڵی نەوەدەکان بەبەراورد بەمنداڵانی سەردەم، کە منداڵانی ئێستا ئاستی وشیاری و ئاگامەندییان لاوازترە بەبەراورد بە منداڵانی ساڵانی پێشوتر، چونکە ئەگەر تەماشابکەین لەئێستادا ڕێژەی منداڵی ADHD رووی لە زیادبوونە و خیزانەکان گومانی بوونی ئۆتیزمیان لێدەکەن، یاخود ئاڵوودەبوونی مندال بە مۆباییل، ئەگەر منداڵان سەرقاڵبن بە یاریەکانی کۆمەڵگەکەی خۆیان ئەوە وایان لێدەکات پەیوەندی کۆمەڵایەتیان بەهێز بێت و تووشی دواکەوتنی قسەکردن نەبن و لەگرفتە دەرونیی و ژیریی و کۆمەڵایەتیەکان و لادانی کۆمەڵایەتی بەدووربن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *