جیاوازی لەنێوان جوتیارانی هەرێم و ناوەڕاست و خواروی عێراق کراوە ، لای هەرێم کۆی بەرهەم وەرناگیرێت ، لەبەشەکانی تر کۆی بەرهەم وەردەگیرێت ، واتە جوتیارێک چەندتۆن گەنمی هەبێ سایلۆکان لێیوەردەگرن بەڵام کۆتوبەندێک دانراوە بۆ هەرێمی کوردستان جوتیار گرفتی گەورەی بۆدروست دەبێت .
گرفتەکان:
١/ بەڕەسیدی کشتوکاڵ گەنم تەسلیم بەسایلۆ ئەکرێت ، ڕەسیدەکەش سنوردارە .
٢/ بۆ هەر دۆنمێک ڕەسید لە جێگایەکی هەرێم بۆ جێگایەکی تر جیاوازە و جوتیارەکە لەهەندێک شوێن (٤٠) کیلۆیە.
٣/ڕەسیدەکەش بەداخەوە دەستی گەندەڵی پێگەشتوەو کڕین وفرۆشتنی پێوە دەکرێت ، یەک تۆن لەساڵی ڕابوردو گەشتە (١٥٠) هەزاردینار.
چۆن چارە دەبێت:
ئەرکی وەزارەتی( بازرگانی ، کشتوکاڵی ) هەرێم و (پەڕلەمانتارەکانی عێراق و وەزیر و نوێنەرە کوردەکانە ) بە بەڕێز(سەرۆک کۆمار)یشەوە بریار بدرێت سەرتاسەری عێراق وەک یەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت ، پێموایە کەشەسیاسیەکەش بۆ ئەمە گونجاوە هەوڵی چارەسەری بدرێت ، لەڕوی یاساییەوە هیچ گرفتێکی نیە چونکە بڕیاری وەرگرتنی گەنم مەرکەزیە و بەغداد وەریگرتوە نەک هەرێم پارەکەش بەغدا خەرجی دەکات تەنانەت لیژنەکانی وەرگرتنیش کارمەندی ( وەزارەتی بازرگانی عێراقن ).
خەڵەف ئەحمەد